زاری كرمانجی-سمیلان
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست دەكرێت بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی دۆڵانە سەربە ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان.
لەمبارەوە سوارا ئەكڕەم، قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوایی بەدواداچوونی وورد توانرا ڕەزامەندی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەربگیرێت، بە تەرخانكردنی بڕی ٢١ ملیۆن دینار، بۆ مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاو بۆ گوندی دۆڵانەی سنووری ناحیەی سمیلان”.
گووتیشی: ” گوندی دۆڵانە لە ئیستادا نزیكەی ١٠ ماڵە و بۆ وەرزی هاوین زیاتر ئاوەدانی بەخۆیەوە دەبینێت، جگە لە پێویستی دابین كردنی ئاوی خواردنەوە، ئەم گوندە كێشەی ڕێگای هەیە لە پلاندا هەیە لە بوودجەی ٢٠٢٤ بۆیان جێبەجێ بكرێت.