مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
د. رزگار سەعید، یاریدەدەری راگری زانكۆی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەوەی ئەمساڵ زانكۆی سۆران جیاوازە تر دەردەخات لەگەڵ زانكۆكانی تر، بوونی پلانێكە بۆ كردنەوەی ماستەرێكی پیشەیی لە زانكۆی سۆران و یەكەم جارە لەسەر ئاستی زانكۆكان بیر لەو بەشە كرابێتەوە”،
د . رزگار باس لەوەش دەكات كە زانكۆ ئەو پلانەی بەرز كردۆتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و دەڵێ:” ئەنجومەنی زانكۆ لە پلانەكانی خۆی بەرز كردۆتەوە بۆ وەزارەت كە ماستەرێكی پیشەیی بكەینەوە لە بەشی بەرێوبردنی كار كە دەرفەتێك برەخسێنین بۆ ئەو خەڵكەی كە دەیەوێت لە پسپۆری بەرێوبردنی كار ماستەر بخوێنێت، بەڵام ماستەرەكەیان دەبێتە ماستەرێكی پیشەیی و ئەكادیمی نیە، بۆ ئەوانەی كە پێویستیانە بۆ كاركردن دەتوانن بێن بۆ ئەو بەشەو ماستەر بخوێنن”.