پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەنیا 3 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە تۆمار كراون، جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ ڕووداوی ئاگركەوتنەوەی جۆراوجۆر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماركراون.
ڕائید ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد: ڕووداوكان سووتانی ئۆتۆمبێلێك بووە، هەروەها سووتانی محاویلەیەكی كارەبا بووە لە سنووری قەزای چۆمان، لەگەڵ سووتانی ماڵێك بەهۆی بوتڵی غاز لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، سەرجەم ڕووداوەكان زیانی گیانیان نەبووە، تەنها زیانی ماددیان هەبووە.