شەهلا رەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆرانی فێركاری، دەڵێت: لە كاتژمێر 12ی شەو كە ساڵ نوێ بووەتەوە تا ئێستا تەنها دوو منداڵ لە دایكبوونە.
د. ڕیباز باڵەك، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆرانی فێركاری، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لە ڕێكەوتی 1/1/2024 لە نەخۆشخانەكەمان تەنها كچێك و كوڕێك لە دایكبوونە كە ئەوانیش دانیشتووی سرێشمە و خەلیفان بوونە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایكبوون و منداڵانی سۆرانی فێركاری، دەشڵێ: هەر دوو منداڵەكە بەبێ نەشتەرگەری لە دایك بوونە و تەندروستیان باشە.