حكومەتی ژاپۆن داوا لە هاووڵاتییان دەكات ماڵەكانیان چۆل بكەن
زاری كرماجی-سۆران :
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.4 پلەی رێختەر كەنارەكانی رۆژئاوای ژاپۆنی هەژاند و هۆشداری دەدرێت لە دروستبوونی تسۆنامی.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسانی كەشناسی ژاپۆنەوە هۆشدارییانداوە لە روودانی تسونامی بەدرێژایی ناوچە كەنارییەكانی پارێزگاكانی ( ئیشیكاوا، نیگاتا و تۆیاما) .
هاوكات تەلەفیزیۆنی فەرمیی ژاپۆن لەدوای ئەوەی بوومەلەرزەكە لە ناوچەی نۆتۆی لە هەرێمی ئیشیكاوای دا، رایگەیاند: “دەبێت هەموو هاووڵاتییان ماڵەكانیان چۆڵ بكەن وبەرەو بەرزاییەكان بچن”.