محەممەد مەحموود – سۆران :
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەڵامی پرسیارێکی زاری کرمانجیدا لە سەر چۆنیەتی دابەشکردنی بودجە بەسەر قەزاکانی سنووری ئیدارەی سۆران ، گوتی” دانانی بودجە بە پێی رێژەی دانیشتووان، بەدەر لەوەش مەسروربارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پاڵپشتێکی بەهێزە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران .
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوارچێوەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەسەر کارو پڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٣ لەوەڵامی پرسیارێکی زاری کرمانجی لەسەر دابەشکردنی بودجەو پڕۆژەکان گوتی” وەک روونە دابەشکردن و دیاریکردنی بودجە، بەپێی ڕێژەی دانیشتووانە، ئێمە داوامان کردووە چونکە سنووری ئیدارەی سۆران ناوچەیەکی بەرفراوانە، هەندێک جار دابەشکردنی بودجە بە پێوەری ژمارەی دانیشتووان لەوانەیە نادادپەروەریەکی تێدا بێت”.
هەڵگورد شێخ نەجیب، لە رێگەی زاری کرمانجییەوە باسی لەوەکرد ” ئەو بابەتەمان گەیاندە سەرۆکی حکومەت، بەخۆشحاڵیەوە جەنابی سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندی لەسەرەوەدا، بودجەی تایبەتن هەبێت بۆ ئەوەی دەستمان کراوەتر بێت لە جێ بەجێ کردنی پڕۆژەکان “.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد ” پڕۆژەکانی ئێمە زۆربەی هەر زۆریان لە بواری ڕێگاوبانەوەن کە جێبەجێ دەکرێن، جەنابی سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندیدا بۆ ئەوەی بودجەی تایبەت هەبیتن بۆ ئەوەی کە ئەمە بتوانین دەستمان هەندێک کراوەتر بێت لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی بواری ڕێگاوبان، ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی لە کەرتی ڕێگاوبان و کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن، لەو پاڵپشتیەی گرنگە سەرچاوەی گرتووە کەوا سەرۆکی حکومەت ڕەزامەندە لەسەرئەوەی ئیدارە سەربەخۆی سۆران ،دەبێ لە ڕووی ڕێگاوبانەوە زیاتر گرنگی پێ بدرێت.