زاری كرمانجی- سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان پلەی گەرما دادەبەزێت.
کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 1-1-2024، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بە شێوەیەکی گشتی، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-1) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی