پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار و تەواوی جۆرەكانی دیكەی دراو بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گۆڕانكاریان بەسەرداهات بەشێوەیەك دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوەی زیاتر و بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرزی و نزمیان بەخۆیەوە بینیوە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا، بەرزی ونزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 30 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 970 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3 هەزار و 100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.