زاری كرمانجی-سۆران:
شارەزایەکی بواری کەشناسی زانیاریی نوێی لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ئاشکرا کرد.
هەڤاڵ سەدیق، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: “پێشبینییەکانی زۆر دڵخۆشکەرن، شەپۆلی بارانبارینەکەی 5-1-2024سەرتاسەری دەبێت بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی سەنتەری کەشناسی.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو: “شەپۆلی بەفروبارانەکە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رێژەی دابارینەکەش لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت”.