موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا بە ئامادەبوونی مامۆستایان و قوتابییان و گەنجانی دەڤەرەکە هەڵسا بە ئەنجامدانی دیبەیتێک لە ژێر ناونیشانی گەنجان سامانی بەنرخی نیشتیمانن دەبێت سود لە توانا و لیهاتوی و بیرۆکەیان وەرگرین .
هۆشەنگ وەسمان، سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینی وەکو سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، هەڵساین بە سازدانی دیبەیتێك لەگەڵ مامۆستا و گەنجانی سنووری دەشتی هێرت لە سنووری سیدەکات لە ژێر ناونیشانی ( گەنجان سامانی بەنرخی نیشتیمانن دەبێت سود لە توانا و لیهاتوی و بیرۆکەیان وەرگرین )
سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری سیدەکان، دووپاتی کردەوە، لەو دیبەیتەدا گفتو گۆکردن لەسەر چەند پرسێكکرا تایبەت بە لایەنی رۆشنبیری و ئەنجامدانی کارو چالاکی جۆراو جۆر لەو سنوورە و خزمەت کردن لە بوارە جیاوازەکان لە ساڵی 2024 .
ئاشکراشی کرد:” ئامادەبووان بە پیشنیار و رەخنە و قسەکردن لەسەر کاری پیکەوەی دیبەیتەکەیان دەولڵەمەندتر کرد”.