مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاند كۆتایی ئەم مانگە هیندستان لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە چین تێپەڕ دەكات و بە یەك ملیار و 43 ملیۆن كەس، دەبێتە پڕ دانیشتووترین وڵاتی جیهان.
وەزارەتی ئابووری و كاروباری كۆمەڵایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاند “پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە، ژمارەی دانیشتووانی هیندستان بگاتە یەك ملیار و ٤٢٥ ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٨٥٠ كەس، ئەمەش یەكسان دەبێت و بۆ ساڵی نوێی پێش ژمارەی دانیشتووانی چین دەكەوێت،”
لە 19ی نیساندا، نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە دۆخی دانیشتووان لە جیهاندا بڵاو كردەوە و ژمارەی دانیشتووانی هیندستانی بە یەك ملیار و 428 ملیۆن و 600 هەزار كەس خەمڵاندووە و لەبەرامبەر دا چین تا ناوەڕاستی ساڵی 2023 یەك ملیار و 428 ملیۆن و 700 هەزار كەس بووە.”
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش هاتووە “ڕێژەی دانیشتووانی چین لە ساڵی ٢٠٢٢دا گەیشتە لووتكە لەسەر ئاستی جیهان بە یەك ملیار و ٤٢٦ ملیۆن كەس، بەڵام ژمارەكە بە هۆكاری جیاواز ڕووی لە دابەزین كردووە و پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەكەن ڕەنگە قەبارەی دانیشتووانی چین بۆ كەمتر لە ملیارێك كەس لە كۆتایی سەدە دا داببەزێت، لە كاتێكدا پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووانی هیندستان بەردەوام لە بەرزبوونەوە بێت بۆ ماوەی چەند دەیەكی تر.”

































































