زاری كرمانجی- سۆران:
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتتاح ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
زاگرۆس فەتتاح ئاغا ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.






























































