زاری كرمانجی :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند:” لە سەرەتای ساڵی نوێ پڕۆژەی كارگەی ریسایكلین لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران دادەندرێت .
هەڵگۆرد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، لە چوارچێوەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، گووتی:” یەكێك لە پڕۆژە ستراتیژیەكانی سنوورەكەمان كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر دەربڕیووە، پرۆژەی دروست كردن و دامەزراندنی كارگەی ریسایكلینە لە سۆران .
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاشكراشی كرد:” گرێبەستی ئەو كارگەیە واژۆ كراوە، سەرەتای مانگی 1ی 2024 لە رێوڕەسمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی ریسایكلین دادەندرێت و لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا تەواو دەكرێت، كە ئەمەش سودی زۆری بۆ دانیشتوان و ژینگەی دەڤەرەكەمان دەبێت .