محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
گیان لەدەستدانی سێ هاووڵاتی شەقڵاوە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە دانیشتوانی قەزاکەی خەفەتبار کردووە، بە تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێر هەر یەکە لە فاروق ئەحمەد، بەرپرسی کتێبخانەی گشتی شەقڵاوە، شێرزاد مستەفاو هەڵمەت حاجی، بەرپرسی خاوێنکردنەوەی شەقڵاوە بەهۆی جەڵتەوە گیانیان لەدەستداوە.
د. سۆران محەممەد، پسپۆری هەناو و رۆماتیزم، ئاماژە بە چەند رێنماییەك دەكات بۆ پاراستنی دڵ و دەڵێت” لە ئێستاد ئێمە زۆر جەڵتەی دڵ و مێشك دەبیستین كە زۆر بڵاون، هۆكارەكەشی بەهۆی گیرانی دەماری خوێنە لە دڵ یاخود ئەو دەمارەی دەچێت بۆ مێشك، زیاتر ئەو كەسانە تووش دەبن كە زۆر جوڵە ناكەن، كێشیان زۆرە، چەوریان بەرزە، جگەرە كێشن و خواردنی ناتەندروست دەخۆن، ئەو كەسەی كە تووشی جەڵتەی دڵ دەبێت ئازارێكی زۆر لە سنگیدا دروست دەبێت و بەهۆی ئەم ئازارە توندەوە كاریگەری لەسەر شانی چەپ، شەویلگە و جاری واش لەسەر گەدە دروست دەكات و هەندێ كات نەخۆشەكە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوەشی لەگەڵە، كاتێ هێلكاری دڵ یاخود ئەنزیمی بۆ دەكەن دەزانن كە جەڵتەی لێداوە یاخود ئەنزیمی دڵی هەیە، ئەگەر زوو فریای نەخۆشەكە بكەون و چارەسەری بكەن ئەوا رزگاری دەبێت، بەڵام هەندێكجاریش دەبێتە هۆكاری مردن.