ھێمن شریف-زاری کرمانجی:
دۆخی عێراق، رۆژ دوای رۆژ بەرەوئالۆز و وێرانی زیاتر دەڕوات، لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی زیاتر روو لە شەقام دەکەن.
دوای نزیکەی چوار رۆژ، لە خۆپێشاندانەکانی عیراق لایەنگرانی ھەردوولا زیاتر ڕوو لە شەقام دەکەن، چاودێرێکی سیاسی پێ وایە عێڕاق بەرەو ئالۆزی زیاتر دەروات.
رەسول سەرانەی، چاودێری سیاسی لە سۆران گوتی”ھەموو ولاتێک لەگەڵ بوونی شەڕ و ئاڵۆزی وڵات بەرە و وێرانی و کاولکاری دەڕوات عێڕاقیش وەکو ووڵاتانی تر لەگەل ئەم ئالۆزیی بەرە و وێرانی دەروات و باری ژیانی ھاولاتییان قورستر دەبێت”.
ئەو چاودێرە سیاسیە دەلێت” لەداھاتوش دا سەدر ناتوانێت بەبێ چوارچێوی ھەماھەنگی حکومەت پێک بھێنێت و لایەنەکانی تر فەرمۆش بکات”.
سەبارەت بە کاریگەریە ئاڵۆزەکانی عێڕاق، لەسەر ھەرێمی کوردستان، سەرانەیی ئاماژەی بەوەدا:” جەند لایەنێکی دیاریکراو لە کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان خەلک ھاندەدان برژێنە سەر شەقام، ئەمەش تەنھا لە پێناو بەرژەوەندی لایەنێکی دیارکراو، بۆ ئەوەی ئەم لایەنە دەستکەوتنی تایبەتی خۆی بە دەست بھێنێت”.