سەردار قازی – زاری کرمانجی :
یەکێک لە قاوەخانەکانی وڵاتی سعوودییە لەسەر شێوازی زنجیرەی بەناوبانگی ئەمریکی ´Breaking Bad` بەڕێوە دەبرێت.
قاوەخانەی “تیم نایت” لە سعوودییە، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی شێوەی کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی ئەمریکی Breaking bad واڵتەر وایت دەدات، بە هەمان ستایلی ڕوکەش ئەو قاوەخانەکەی بەڕێوە دەبات، و ئامانجیشی ڕاکێشانی کڕیارانە بۆ قاوەخانەکەی.
برێکین باد، زنجیرە درامایەکی تاوانکاری ئەمریکییە لە 5 وەرز پێکهاتووە، و ساڵی 2008 لەلایەن ڤینس گیلیگانەوە نووسراوە و بەرهەم هێنراوە. لە شاری ئەلباکورکی لەویلایەتی نیو مەکسیکۆ وێنەی گیراوە. چیرۆکەکەی باسی تێکچوونی ژیانی مامۆستایەکی کیمیا دەکات بەناوی واڵتەر وایت (برایان کرانستۆن ڕۆڵەکەی دەگێڕێت) دەکات، کە لە سەرەتای زنجیرەکەدا تووشی شێرپەنجەی سییەکانی چارەسەرنەکراو دەبێت، بەم شێوەیە ڕوو لە جیهانی تاوان دەکات، بە تایبەتی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی” میتامفیتامین“.
وایت، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی داهاتووی خێزانەکەی پێش مردنی، و بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە خوێندکارەکانی پێشووی بە ناوی جێسی پینکمان (ئارۆن پاوڵ) ئەم کارانە دەکات. هەروەها زنجیرەکە تیشک دەخاتە سەر سکایلەری هاوسەری واڵتەر (ئانا گان) و منداڵەکانی واڵتەر جونیۆر (ئار جەی مات) و هۆلی (ئێلینۆر ئان وێنریچ)، هەروەها ماری خوشکی سکایلەر (بێتسی براندت) و هاوسەرەکەی هانک (دین نۆرێس)، کە ڕۆڵی بەرپرسی دەزگای ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان” DEA “لە زنجیرەکەدا بەرجەستە دەکات.
لەپاڵ سۆل گودمان (بۆب ئۆدنکیرک)، پارێزەری واڵتەر و پەیوەندی لەگەڵ بەدواداچوونی تایبەت مایک ئێرمەنتڕۆت (جۆناتان بانکز)، و بەم پێیەش واڵتەر ژێردەستەی بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان گاس فرینگ (جیانکارلۆ ئیسپۆزیتۆ). لە وەرزی کۆتاییدا، تۆد ئەلکویست (جێسی پلێمۆنس) و لیدیا ڕودێرت-کۆیل (لۆرا فرایزەر) بەرۆڵی جیاواز دەردەکەون.
ئەم درامایە لەنێو پۆڵینی IMDb, کە تایبەتە بە پۆڵینکردنی باشترین فلم و زنجیرەکانی جیهان، زۆرترین ڕەیتن ی وەگرتووە و لەپلەی یەکەمدایە، بە شێوەیەکی گشتیی پێشوازییەکی گەرمی بینەری لێ کراوە و خاوەنی دەیان خەڵاتی جۆراوجۆرە.