دوای ئەو هێرشانەی كە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ئەنجامیاندا و كوژراو برینداری بەدوای خۆی هێنا، دوو سەركردەی دیاری عێراق كۆبوونەوە و رایانگەیاند ” بوونی ئەمریكا لە عێراق بۆتە هەڕەشە و دەبێ عێراق بە جێ بیڵێت”.
نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند،” بوونی ئەمریکا لە عێراق لە چوارچێوەی ڕاوێژکاریی دەرچووە، بووەتە هەڕەشە”.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بزوتنەوەی عەسائیب، ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، لەکۆبوونەوەی ئێوارەی نێوان مالکی و خەزعەلی باس لەوە کراوە، “هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سیفەتی ڕاوێژکارییەوە بوونەتە مایەی هەڕەشە بۆسەر دەوڵەتانی ناوچەکە”.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو دوو سەرکردە شیعەیە داوایانکردووە، “هێزەکانی ئەمریکا عێراق جێبهێڵێت”.