زاری كرمانجی-دیانا
دانیشتووانی گوندی هەسنان سەربە ناحیەی دیانا، لە ڕێگەی زاری كرمانجی، داواكارن لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناحیەی دیاناو رێگاوكانی سۆران، رێگای گوندەكەیان بۆ چاك و قیڕتاو بكرێت، كە مەودایەكی كەمە، بەڵام بەهۆی خۆڵ و بەرد هەروەها لەكاتی باران بارین رێگاكە دەبێتە قوڕ و لیتاو و بەربەست لەبەردەم هاتووچۆی شۆفێران و هاووڵاتییان دروست دەبێت”.
دەشڵێن: ” هەروەك چۆن لە ساڵی رابردوو پڕۆژەی ئاوی گوندەكە جێبەجێكرا كە جێگەی دەستخۆشانەیە، هیواداریشن بە هەمانشێوە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ رێگای گوندەكە ئەنجام بدرێت و بكەوێتە خزمەت دانیشتووانەكەی و ئەو كەسانەی سەردانی گوندەكە دەكەن.