محمد عیماد – سرێشمە :
دوایی بە ناحیەکردنی سرێشمە لە سنووری قەزای خەلیفان، بە ئامانجی زیاتر خزمەت کردنی، کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەکە دەرچوون، سەرۆکی شارەوانی ناحیەکە زانیاری بۆ زاری کرمانجی دەخاتەڕوو .
لەو بارەیەوەیەوە، سۆران شێرزاد، سەرۆکی شارەوانی سرێشمە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بۆ ساڵی نوێ بڕیارە کۆمەڵێک پڕۆژە بۆ ناحیەی سرێشمە بچنە واری جێبەجێ کردن کە خۆی لەم پڕۆژانە دەبینێتەوە، درووستکردنی شۆستە بۆ ڕێگای سەرەکی سرێشمە درێژایی ٥٠٠ م و بە گوژمەی ٧٤ ملیۆن دینار، ڕووناکەرەوەی ڕێگای سەرەکی سرێشمە ـ خەلیفان، بە گوژمەی ١١٧ ملیۆن دینار، درووستکردنی پارکێکی بچووک بە گوژمەی ٣٨ ملیۆن دینار و چاککردنی ڕێگای گوندی لێڕەمێری سەر بە ناحیەی سرێشمە بە گوژمەی ١٢٠ ملیۆن دینار .
جێگەی باسە، دوابەدوایی دیاریکردنی سرێشمە لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەمەبەستی هاوکاری کردن، بڕیادراوە کە لە سەرەتایی ساڵی نوێ دوو پڕۆژەی دیکەی گرینگ جێبەجێبکرێن کە پێکهاتوون لە دروستکردنی بنکەیەکی نوێی تەندروستی کە لە شوێنکی دیکەی سرێشمە دروستدەکرێت. هەرەها دروستکردنی قوتابخانەیەکی شەش پۆلی .