زاری كرمانجی-سۆران
لەمبارەوە د.سه‌رمه‌د عه‌ونی، پسپۆری نه‌خوشیه‌کانی هه‌ناو و دڵ، دەڵێت ” جه‌ڵده‌ی دڵ Myocardial infarction بریتیه له مردنی خانه‌کانی دڵ necrosis به‌هۆی ته‌سکبوونه‌وه خوێنبه‌ره‌کانی دیواری دڵه‌وه که ئوکسجین و خوێنی پیویست ناگاته خانه‌که..وه‌ک ئاشکرایه له وڵاتی خۆمان جه‌ڵده یه‌که‌م هۆکاری مردنه له‌و که‌سانه‌ی سه‌روی 50 ساڵن بۆیه به باشم زانی چه‌ند ئامۆژگارییه‌کتان بکه‌م چۆن خۆتان ئه‌پارێزن له جه‌ڵده‌ی دڵ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له سه‌روی 45 ساڵه.
1-وازهێنان له جگه‌ره کێشان stop smoking چونکه جگه‌ره‌کێشان گه‌وره‌ترین هۆکاره بۆ ئه‌گه‌ره‌کانی تۆش بوون به جه‌ڵده‌ی دڵ چونکه جگه‌ره ماددی نیکۆتینی nicotine تێدایه که وا له‌دیواری خوێنبه‌ره‌کانی دڵ ئه‌کات ته‌سک بێته‌وه زیاتر ڕه‌ق ببێت.
2-کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێن ( چغگ الدم) بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌میشه فشاری خوێنیان به‌رزه بۆیه ئه‌بێت به‌رده‌وام ده‌رمان به‌کاربێنن بۆ ئه‌وه‌ی فشاری خوێنیان blood pressure بگه‌رێته‌وه بۆ ئاسای خۆی که (120/80 ملم.جیوه) یه.
3-به‌رده‌وام ئه‌بێ 6 مانگ جارێک پشکنینی چه‌وری زیانبه‌خشی خوێن بکات که بهکولیسترۆڵ cholesterol ناو ده‌بریت ده‌بێت LDL له خوار (130 ملی گرام/دی‌سی لیتر) بێ.
4-کۆنترۆڵکردنی ڕێژه‌ی شه‌کر blood sugar له له‌شدا ئه‌ویش به پارێزگاری کردنت له که‌مکردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی و به‌کارهێنانی ده‌رمان و وه‌رزشکردنی ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه نیو كاتژمێر.
5-خواردنی خۆراکی ته‌ندروست health food وه‌ک سه‌وزه و گۆشتی ماسی و دانه‌وێڵه‌و و باقلهمانی.
6-مه‌هێڵه تووشی فشاری ده‌روونی stree و قه‌له‌قی بیت ئه‌ویشت به گه‌شت کردن و تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا چونکه هاوسه‌نگی باری ده‌روونی به‌رێژه‌یه‌کی باش رێژه‌ی تووشبوون به ئه‌گه‌ره‌کانی جه‌ڵده‌ی دڵ که‌مده‌کاته‌وه.