زاری كرمانجی-قەسرێ
پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقامە ناوخۆییەكان و دروستكردنی دیواری پاڵپشت لە گەڕەكی بنگرد لە ناحیەی قەسرێ سەربە قەزای چۆمان ئەنجام دەدرێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە، لە بەردەوامی كارو پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان لە سنووری شارەوانیمان، پڕۆژەی كۆنكریت كردنی شەقامە ناوخۆییەكان و دروستكردنی دیواری پاڵپشت لە گەڕەكی بنگرد لە ناحیەی قەسرێ جێبەجێ دەكرێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجام دەدرێت و دەكەوێتە خزمەت دانیشتووانی سنوورەكە.