زاری كرمانجی-سۆران
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە رێگەی سمینارو بڵاوكردنەوەی رێنمایی، پەیامی ژینگە پارێزی لە ناوەندەكانی خوێندن ئاراستەی قوتابیان دەكات.
هەژار ماهیر بەڕێوەبەری ژینگەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” ژینگەی كوردستان گەورەترین سەرمایەی هەرێمە، پێویستە هەمووان پارێزگاری لێبكەین و ژینگەی ناوخۆیی و دەوروبەرمان بپارێزین، هەروەها بەفێڕۆنەدانی ئاو بە هەمانشێوە وەك سامانێكی نیشتمانی، هەروەك گرنگی پاراستنی هەر سێ جۆری ژینگە لە ئاو و هەوا و خاك و پاك راگرتنیان ئەرك و رۆلی مامۆستا و قوتابیان و هاووڵاتییانە بە گشتییە”.
گووتیشی: ” لەپێناو زیاتر هۆشیار كردنەوەی هاووڵاتییان و پێدانی رێنمایی لە پاراستنی ژینگە، هەڵمەتێكمان دەست پێكردووە لە رێگەی ناوەندەكانی خوێندن بە ئەنجامدانی سیمینارو پێدانی رێنمایی هۆشیاری ژینگە بە قوتابیان، دوای پشووی سەری ساڵ دەست دەكەینەوە بەم كارو چالاكیانەمان لەپێناو فەراهەمكردنی ژینگەیەكی پاك و تەندروست”.