زاری كرمانجی-دیانا
دەستكرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاككردن و كۆنكریتكردنی چەند شەقام و كۆڵانێكی گوندی هاودیان سەربە ناحیەی دیانا.
لەمبارەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای ئامادەكارییەكان دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی چاككردن و كۆنكریتكردنی چەند شەقام و كۆڵانێكی گوندی هاودیان سەربە ناحیەی دیانا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
ئاشكراشی كرد: ” پڕۆژەكە پێكهاتووه (جۆگەی كراوە و كارێزكردن بۆ ئاوەڕۆ و رێڕەوی ئاوی باران، كۆنكرێت كردن) بەدرێژایی زیاتر لە 2500 مەترە.