زاری كرمانجی-سمیلان
دوای ڕەزامەندی بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەست دەكرێت بە ڕاكێشانی تۆڕی كارەبای نیشتیمانی، بۆ گوندێكی ناحیەی سمیلان لە سنووری قەزای چۆمان.
لەمبارەیەوە شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان سەربە قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتیی هەرێمی كوردستان، دەست دەكرێت بە ڕاكێشانی تۆڕی كارەبای نیشتیمانی بۆ مەرزا گوندی پیرۆمەر”.
ئەوەشی خستەڕوو : ” بە پێویستی دەزانین دەستخۆشانە لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكەین، كە ڕەزامەندی دا بە ڕاكێشانی تۆری كارەبا بۆ مەزرا گوندی پیرۆمەر، لە سنووری ناحییەكەمان، بە گوژمەی 142 ملیۆن دینار بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە لایەن لێژنەیەكی تایبەتمەند جێبەجێ دەكرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.