زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كات و ساتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.
فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە ڕاگەیاند “هیچ كۆسپێك لەبەردەم بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكەدا نییە و لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.” دەشڵێت “حكومەت و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، بەردەوام لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە پەیوەندیدان. زیاتر ئەركی حكومەتە ئامادەكاریی بۆ ڕێوشوێنەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات. ئەركی كۆمیسیۆن سەرپەرشتیكردنی هەڵبژاردنەكەیە،”
بڕیارە 25ـى شوباتی 2024، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجام بدرێت .