شەهلا رەشید- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕی گیادەرمان، چەند ئامۆژگارییەك ئاراستەی خەڵك دەكات، لەسەر نەخۆشییە جیاجیاكان.
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەوانەی كە تووشی هەر حاڵەتێك لەم حاڵەتانەی خوارەوە دەبن پێویستە بۆ چارەسەر كردن و خۆپارێزی ئەم ڕێكارانە بگرنەبەر، لەوانە:
- تا بكرێت گۆشتی برژاو مەخۆن بكوڵێنن و كەم بخۆن
- شیرینی كەم بخۆن
- لە خواردنەوە گازییەكان دووربكەونەوە.
- دوو ژەم بخۆن.
- یەكسەر دوای نان خواردن مەخەون.
- هەمیشە هەوڵبدەن پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن.
ئەم پزیشكە، گووتیشی” لە كاتی ژەهراوی بوونی گەدە 1 تا 3 پەرداخ شیر یان ماستاو بخۆرەوە لەگەڵ 2 تا 4 پەرداخ ئاوی شلەتێن و دووربكەوە لە خواردنی قورس، هەروەها لەكاتی سكچوون و ژانە سك یەك كەوچك سماق لەناو پەرداخێك ئاوی كوڵاو بیپارزنە و دواتر كەوچكێك هەنگوینیش تێكەڵی بكە و بخۆرەوە، ئەم ڕێگەیەش یەك تا دوو جار دووبارە بكەوە، بۆ ڕشانەوە یان هێلنج هاتنەوەش سێوێكی زەرد بێ پەلك، پەرداخێك ئاو و یەك كەوچك هەنگوین تێكەڵ یەكتر بكە و بیخۆرەوە، ئەگەر تووشی قەبزی بوون دوو پەرداخ توی تەڕ یان وشك، یاخود پێنج دانە قەیسی و دوو گێزەر، لەگەڵ سێ پەرداخ ئاو بیكە شەربەت و ڕۆژانە دووجار بخۆرەوە.
د. بەدر سورچی، ئاشكراشی كرد” لە كاتی ژانەسەر پارچەیەك لیمۆ بكەرە ناو پەرداخێك چای نەكوڵاو و دواتر بیخۆرەوە، هەروەها ئەگەر ئازار لە گورچیلەكانت دروست بوو شەربەتێك دروست بكە لە سێوی كەسك، دانەیەك كیوی، لیمۆیەك، گێزەرێك و كەمێك كەرەوز لەگەڵ چوار پەرداخ ئاو تێكەڵ بكە و لە خەڵاتە بدە و بخۆرەوە.


































































