“بەشێكی هاووڵاتییان تا ئێستە نەهاتوونە بۆ مووچە وەرگرتن”
بەختیار سەباح- زاری كرمانجی:
بەهۆی نزیكبوونەوە لە كۆتایی ساڵی 2023، بە مەبەستی پاكتاوكردنی ژمێریارییەكانی دام و دەزگایەكانی حكوومی، تەواوی خەرجییەكان ڕاگیراون و بەشێكی خەڵك تا ئێستە نەچووە بۆ مووچە وەرگرتن.
هۆشمەند رەسول، بەڕێوەبەری بەنكی ڕواندز، بۆ زاری كرمانجی گووتی: بەپێی نوسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم، بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی ژمێرەكان، لە ڕێكەوتی 10ی كانوونی یەكەمی 2023، تەواوی خەرجییەكانی ئەمساڵ ڕاگیراون، جگە لە خەرجییەكانی ( مووچە، پێشینەی خەرجكراوی مانگانە، كرێی مانگانە، خاوێنكردنەوە و خواردن ) بەشێكیش لە كرێی مانگانەش ڕاوەستابوون”.
ئەوەشی گووت، ئێستە بەهۆی پشووی سەری ساڵ، دەوامی دام و دەزگاو بەنكەكانیش ڕاگیراون، بەشێك لە هاووڵاتییان لە چین و توێژەكان تا ئێستە نەهاتووە بۆ مووچە وەرگرتن، لەبەر ئەوەی پشووە ناتوانین هیچ خەرجییەك بكەین، بۆ كردنەوەی بەنكەكان دەبێت، بە ڕێنمایی و بڕیاری وەزارەت بێ، ئەگەر خەڵكێكی زۆر داواكاری هەبوو.
































































