پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دوو هەفتەی تر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، دەست دەکرێت بە گۆڕینی تابلۆی نوێی بار هەڵگرەکان بە سیستەمی تازە”.
لای خۆیەوە عەقید زرار حسین، ئاشکرای کرد:” لە ئێستادا لە سنووری بەڕێوەبەراتیمان دەست کراوە بە گۆڕینی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک و ڕۆژانە شۆفێران بەمەبەستی گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەکەن، بەڵام ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (قەبارە گەورە) دوو هەفتەی تر دەست دەکرێت بە گۆڕینینیان”.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران ئەوەشی وت:” سنووری ئیدارەی سۆران چوار قەزا و سێزدە ناحیە و سەدان گوند لە خۆ دەگرێت، بە سەدان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر هەن، بۆیە دەتوانن دوای دوو هەفتەی تر مامەڵەی گۆڕینی تابلۆی نۆی بارهەڵگرەکانیان بە سیستەمی تازە دەست پێ بکەن”.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردوو لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر دەست کراوە بە گۆڕینی تابلۆی بارهەڵگرەکان بە سیستەمی تازە، شۆفێرانی بارهەڵگر دەتوانن مامەڵەی کڕین و فرۆشتن لەسەر بار هەڵگرەکەی بکات یان ساڵیانە نوێ بکاتەوە و بارهەڵگرێکی تازە تۆمار بکات”.