پشتیوان كەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی گوت: لە سنووری ئیدارەی سۆران ژمارەیەك ناوچەی گەشتیاری هەن، وەكو گەشتوگوزاری سۆران بۆ سەری ساڵ ئامادەكاری باشمان كردووە، كە پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار بۆ سنوورەكە دەكەین.
فەیسەڵ ساق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزای سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: ساڵی ڕابردوو 25 بۆ 30 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردبوو، ئەگەر بەفر ببارێت پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆرتری گەشتیار دەكەین.
لە ئێستادا لە بەشێكی ناوچە گەشتیاریەكانی ئیدارەی سۆران بەفر باریوە، لەوانە چیای حەسەن بگ و چیای كۆڕەك ئەوەش وای كردووە ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەكان بكەن.