مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەگەرچی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی سەری ساڵەوە لە 25 ی12ی 2023، تا 1ی1ی 2024 كردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دام و دەزگا حكومییەكان، بەڵام گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران باس لەوە دەكات پشوو ئەوان ناگرێتەوە و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەكەدا وەكوو ڕۆژانی پێشوو ئاسایی دەبێت.
سیروان حسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لەمبارەیەوە بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لە ڕۆژانی پشوو جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی دەبێت و هیچ كاتێك ناوەستێت.”