زاری كرمانجی – ڕواندز :
لە ماوەی چوار ڕۆژ (128.2) ملم باران لە قەزای ڕواندز باریوە و بەرپرسی وێستگەی كەشناسی ڕواندز دەڵێ ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی كردووە.
گەیلان ڕەشاد بەرپرسی وێستگەی كەشناسی ڕواندز بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو (128.2)ملم باران لە قەزای ڕواندز باریوە و تێكڕای بارانی ئەمساڵ گەیشتووەتە (401.7) ملم،”
گەیلان ئاشكراشی دەكات ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر زیادی كردووە و دەڵێ “پارساڵ تا ئەم ڕێكەوتە ڕێژەی بارانبارین گەیشتبووە (151.9) ملم، بەڵام جیاوازی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ (249.8) ملم بووە لەگەڵ ساڵی ڕابردوو.”