پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار و سەرجەم دراوەكانی دیكە بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانیان بەسەرداهات.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی ونزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 149,500 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 925 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 110 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 126,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.