شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” ماوەی ئاسایی نێوان هەر سوڕێكی مانگانەی خانمان 26 بۆ 28 ڕۆژ جارێكە.
د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایكبوون، دەڵێت” زۆرێك لە خانمان لە قۆناغە جیاوازەكانی تەمەندا تووشی ناڕێكی سوڕی مانگانە دەبن، هەندێكجار دوا دەكەوێت و هەندێكجاریش پێش دەكەوێت، هەروەها ماوەی ئاسایی نیوان هەر سوڕیكی مانگانای خانمان 26 بۆ 28 ڕۆژ جارێكە.
دیارترین هۆكارەكانی سوڕی مانگانەی ئافرەتان بریتین لەمانە:
-تێكچوونی هۆرمۆنەكان لە تەمەنی هەرزەكاریدا و لێچوونەوە لە سوڕی مانگانە، هەندێك نەخۆشی وەك غودەی دەرەقی و دابەزینی توند یان بەرزبوونەوەی شەكرەی خوێن و دابەزینی كێش.
-لەبارچوونی بەردەوام.
-هەوكردنی كەناڵی فالوب یان ڕێڕەوی هێلكەدان و هەوكردنی بەردەوامی هێلكەدان.
-گرێی هێلكەدان.
-كەمی غودەی نوخامی.
-تێكچوونی باری دەروونی.
-پەیڕەوكردنی سیستەمی خۆراكی ناتەندروست، جگەرەكێشان و دووركەوتنەوە لە وەرزش.
-دەستپێكردن و وازهێنان لە بەكارهێنانی حەبی ڕێگری لە منداڵبوون یان لەولەبی هۆرمۆنی.
ئەم پزیشكە دەشڵێت” هەر كەسێك تووشی ناڕێكی سوڕی مانگانە دەبێت لەگەڵیدا كێشی زیاد یاخود كەم دەبێتەوە، ئازارێكی زۆری خوارەوەی سكی دەبێت، هەروەها زۆرجاریش تووشی خوێنبەربوونی نائاسایی دەبێت و مووی زیادە لەژێر چەناگە و سنگی دەردەكەون، بۆیەش لەكاتی ناڕێكی سوڕی مانگانە خانمان پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكەن و پشتگوێی مەخەن.