محەممەد مەحموود- سۆران:
بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و رەخساندنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران،لە کۆبوونەوەیەکدا بەسەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر سەران شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران ، پلان وئامادەکاری پۆلیسی سۆران خرایە بەرنامەی کارو هێزەکانی پۆلیس تاکو ٢ -١-٢٠٢٤ خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە”.
لەم بارەیەوە عەمیدی مافپەروەر سەران شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بە مەبەستی دانانی بەرنامە و پلانی هێزەکانی پۆلیس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا لەگەڵ گشت بەڕێوەبەری بەشەکانی پۆلیس بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵ تازەی زاینی و دەستپێکردنی پشووی چەندە رۆژە بۆ ئەو مەبەستەش هێزەکانمان خستنە حاڵەتی ئامادەباشی، لە گشت قەزاو ناحیەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ هاونیشتیمانیان و گەشتیاران لە رێکەوتی ٢٥ ی ١٢ ی ٢٠٢٣ تاکو ٢ ی ١ ی ٢٠٢٤ هێزەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران گوتیشی ” داوا لە هاووڵاتییان دەکەین لەهەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤ – ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساب .