زاری كرمانجی-سۆران
لەمبارەیەوە هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی ساڵی 2023 بەڕێوەچوو، هەروەها پلانی نوێش بۆ ساڵی 2024 دانرا”.
گووتیشی: “لە كۆبوونەوەكەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بەردەوامیدان بە خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییان، پشتبەستن بە راسپاردەكانی سەرۆكی حكومەت لە ساڵی نوێدا دووپاتكردەوە و پلانی نوێش لە كۆبوونەوەكەدا خرایەڕوو.