زاری کرمانجی- سۆران:
یانەی وەرزشی ئافرەتانی سۆران، بە پاڵپشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ماوەیەکی کەمە لە سۆران دامەزراوە بۆ خزمەتی لاوانی کچ لە بواری وەرزشییەوە لەم دەڤەرە، لە ئێستادا لە یەکەمین چالاکی خۆیدا تیپی تۆپی پێ ی یانەکە بەشدارە لە خولی نایابی فوتساڵی کچان”.
لە یەکەم یاری لە بەرامبەر کچانی دهۆک بە ئەنجامی ١-٣ گۆڵ دۆڕا.