شەهلا رەشید- سۆران
ڕێبوار سەیفەدین، بەرپرسی بەشی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” جگە لە پەتای وەرزی لە ئێستادا هیچ نەخۆشییەكی دیكە بەربڵاونییە، نزیكەی مانگێك پێش ئێستا خەڵكێكی زۆر بە توندی تووشی پەتا دەبوون و بە زەحمەت چاك دەبوونەوە، بەلای كەم دوو هەفتەی دەخایاند، بەڵام دوای ئەوەی باران باری حاڵەتەكە سوكتر و كەمتریش بووە”.
گووتیشی” نەخۆشییەكە خۆی پەتایەكی وەرزی ڤایرۆسییە، بەڵام كاتێك تووشبووەكە چارەسەر وەرناگریت دەبێتە ئیلتیهابات و دواتر جگە لە ڤایرۆسەكە بەكتریاكەش لەگەڵی تێكەڵ دەبێت، بەڵام هیچ مەترسییەكی نییە و لە ئێستاشدا كەمتر بووە”.
بەرپرسی بەشی فریاكەوتن، ئاشكراشی كرد” ڕۆژانە بە هەموو نەخۆشەكانەوە نزیكەی 300 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن دەكەن.