موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆڵێكی چڕی باران بارین هەرێمی كوردستان و ئیدارەی سۆرانی گرتۆتەوە، بەو هۆیەوە چەند ماڵێكی دەڤەرەكە ئاو چووەتە ژوورەوە و بەرپرسێكی بەرگری شارستانیش زانیاری بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو .
رائد رەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارینە تیمەكانمان لە تەواوی ئیدارەی سۆران خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشی و ئامادەكاری تەواومان كردووە، لە چەند ڕۆژی رابردوو، لە چەند شوێنی جیاواز ئاو چووەتە نێو سێ ماڵ، بەڵام زەرەر و زیانێكی وای نەبووە .
گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، دەڵێت:” جیا لە خۆمائامادەكردن بۆ ئەو شەپۆڵە، تیمەكانمان بۆ پشووی سەری ساڵیش لە ئامادەباشیدادەبن، بنكەكانمان 24 كاتژمێر لە ئەركو ئێشكگری دا دەبن و ئەوانی دیكەش وەك پاڵشت لە ئامادەباشیدان.
گووتیشی:” داوا لە هاووڵاتییانیش دەكەین لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا پەیوەندی بە تیمەكانمان بكەن.


































































