زاری كرمانجی-چۆمان:
شەوی ڕابردوو كچێكی سنووری قەزای چۆمان بەناوی (دڵنیا نەسڕەدین) گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ناوبراو قوتابی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگا بووە.
لای خۆیەوە شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە بە رووداوەكە، دەست بەجێ پۆلیس و هێزەئەمنییەكانی قەزای چۆمان، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردەوە”.
گووتیشی: ” تەرمی كچەكە رەوانەی پزیشكی دادی كراوەو دۆسیە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لە داهاتوودا زانیاری لەباری رووداوەكە دەخەینەڕوو.