شەهلا رەشید- سۆران
ئازاد ساڵح، بەڕێوەبەری كارگێڕی لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” لە ڕۆژانی پشووی سەری ساڵی نوێ، ئامادەكاری تەواومان كردووە لەڕووی داودەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، هەروەها پزیشكەكانیش ئامادە دەبن بۆ هەر حاڵەتێكی نەخۆشی یان نەخوازراو، ستافی زیادەشمان ئامادە كردووە بە پێی ئەوەی زۆرجار لە بەشی فریاكەوتن قەرەباڵغی دروست دەبێت، بەرپرسی بەشی فریاكەوتن بە هاوكاری كەسێكی دیكەش بەردەوام لەوێ ئامادە دەبن.”
گووتیشی” هەروەها لیژنەیەكی تایبەت لەنێو نەخۆشخانەكەمان پێكهێناوە ڕۆژانە سەردانی هەموو بەشەكانی نەخۆشخانە دەكات، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی نەخۆشخانە و كەم و كوڕییەكان بێت، ئەوانەی كە ئیشكگریشیان هەیە لە ڕۆژانی پشوودا هەر بەردەوام دەبن.