زاری كرمانجی-سمیلان
قەڵاكە دەكەوێتە گوندی روست سەربە ناحیەی سمیلان، لە سنووری قەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە دووری 137كم لە باكووری شاری هەولێر و بەشی رۆژئاوای چیای هەڵگۆرد، بە یەكێك لە بەرچاوترین و گرنگترین شوێنەواری دەڤەرەكە دادەنرێ. لە بەشی ژێرەوەی قەڵاكە شوێنەواری كۆگایەكی خەزنكردنی ئاو بەناوی سارداو ( سارنج) بە ئەندازەی( 18م×3م×2,5م) هەیە”.
قەڵاكە لەسەر رووبەری (29,20م بە45,50م ) دروستكراوە، زیاتر لە (10) ژووری هەبووە، لە هەندێك بەش دوو نهۆم بووە. چەند بەشێك لە دیواری بناغەی قەڵاكە بە بەرزی 5م كە كەوتۆتە سەر لوتكەی شاخەكە پاشماوەی ماوە.