زاری كرمانجی-سۆران
شەپۆلێكی باران و بەفر بارین سنووری ئیدارەی سۆرانی گرتووەتەوەو بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆرانیش دەڵێن، تیمەكانمان بەردەوام لە كاركردن و ئامادەباشیدان بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم هاتووچۆی هاووڵاتییان.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە بەزاری كرمانجی گووت ” چەند رۆژێكە شەپۆلێكی سەرماو سۆڵە و باران و بەفر بارین، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە و بۆ ئەوەی گرفت لە رێگاكان دروست نەبێت لەبەردەم هاتووچۆوە گشت تیمەكانمان لە كاركردن و ئامادەباشیدان، بۆ راماڵینی بەفرو لابردنی بەردو خۆڵ و پاشماوەی ئاو و ئاوەڕۆ لەسەر رێگاكانی دەروەی شارو شارۆچكە و گوندەكانی سنوورةكةمان”.
گووتیشی ” ئەمساڵ زیاتر بەفر لە ڕێگای سەرەکی (شێروان مەزن _ سێلکێ ) لە ناحیەی شێروان قەزای مێرگەسۆر باریووە، لە لایەن تیمی فەرمانگەی مێرگەسۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاو بانی سۆران دەستكراوه بە كردنەوەی ڕێگاكان.