مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە سنووری قەزای مێرگەسۆر و بەرزبووەنەوەی ئاستی ئاو، تیمەکانی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک و بە هاناوەچوونی هاووڵاتییان.
ئەندازیار رزگار دۆلەمەری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی مێرگەسۆر بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تیمەکانی فەرمانگەی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاو بانی مێرگەسۆر سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگەوبانی سۆران، ئەمڕۆ شەممە بەردەوامن لە کارکردن بۆ کردنەوەی قەنتەرە لە رێگەی سەرەکی شانەدەر – بارزان و راماڵین و فڕێدانی بەردی داڕماو لە گەلی شکەوتێ و خاوێنککردنەوەی جۆگەو قەنتەرە لە گوندی ناومێرگان کە ئاراستەی ئاو گۆڕابوو بۆ ناو ماڵان، هەروەها رێگەی سەرەکی ناحیەی گۆڕەتوو لە قوڕو پاشماوەی باران بارین پاككرایەوە.

































































