زاری کرمانجی- سۆران :
دوێنێ دوو فڕۆكەی بارهەڵگری ئەمریكی لە بنكەیەكی سەربازیی ڕۆژئاوای كوردستان نیشتنەوەو هەفتەی ڕابردوووش فڕۆکەیەکی دیکەی سەربازی.
سەرچاوەكانی هەواڵ رایانگەیاندووە، دوێنێ هەینی، فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكی لە بنكەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای كوردستان نیشتووەتەوە، ئەمە دووەم فڕۆكە بووە لە ماوەی یەك رۆژدا.
سەرچاوەكان جەختیان كردووەتەوە، كە فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكی لە بنكەی (خراب الجیر) لە گوندەكانی ناوچەی ڕمێلان نیشتووەتەوە، كە لە عێراقەوە هەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،، بە مەبەستی بەهێزكردنی بنكە سەربازییەكانیان لە ناوچەكە، ئەو فڕۆكە بارهەڵگرە ئەمریكییە چەك و كەرەستەی سەربازی و لۆجیستی گواستووەتەوە بۆ ئەو بنكەیە.