شەهلا رەشید- چۆمان
د. كامەران مەلا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” بە پاڵپشتی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، گرنگیەكی زۆری بە بواری تەندروستی داراوە لە ئیدارەی سۆران و تا ئاستێكی زۆر باش خزمەتكراوە، هەروەها دوای هەوڵەكان بە هاوكاری سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و بەرپرسی لقی 26ی گوڵان، ئامێرێكی CTskan بە بڕی یەك ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابین دەكرێت، ئەمەش كار ئاسانیەكی زۆرە بۆ هاووڵاتییانی قەزاكە، كە چیتر سەردانی شاری سۆران نەكەن بۆ گرتنی وێنەی تیشكی تەنوری.
ڕاشیگەیاند” جێی ئاماژەیە دوای گرتنە بەری ڕێكارەكانی كارگێڕی و تەندەركردن ئامێرەكە لە ماوەیەكی زوو دابین دەكرێت.