زاری كرمانجی – بارزان:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، دەڵێت: لە ساڵی 2011ـەوە تاوەكو ئێستا تەنها 5 كەس لە سنووری فەرمانگەی ئاوی بارزان دامەزراون، لە هەندێك گوند فەرمانبەرمان نەماوە یان زۆر كەمبوونە، بۆ پڕكردنەوەی شوێنی ئەوانە چەند كەسێك بە خۆبەخشی كار دەكەن.
زیاب میقداد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: 51 گوند سەر بە فەرمانگەی ئاوی بارزانن، لە ساڵی 2011ـەوە تاوەكو ئێستا تەنها 5 كەس لە سنووری فەرمانگەی ئاوی بارزان دامەزراون، لەو ماوەیەدا تاوەكو ئێستا هەندێكیان خانەنیشین كراون و جێگایان بە بەتاڵی ماونەتەوە و تەنانەت لە هەندێك گوند فەرمانبەرمان نەماوە یان زۆر كەمبوونە.
بەرپرسی فەرمانگەی بارزان، گوتیشی: لە هەندێك گوند چەند كەسێك بەخۆبەخش كار دەكەن تاوەكو شوێنە بەتاڵەكان پڕبكرێنەوە و تەنانەت لە هەندێك گوند هاووڵاتییان خۆیان پارە كۆدەكەنەوە دەدەن بە ئەو كەسەی كە بەخۆبەخشی كاردەكات و هەروەها نەبوونی ئیمكانیەتیش گرفتێكی ترە لەبەردەممان.