سبه‌ی له سۆران به پێشانگه‌یه‌كی ئه‌رشیفی یادی 44 ساڵه‌ی داستانی سماقوڵی و دوو شه‌هیدی سه‌ركرده ده‌كرێته‌وه
به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
سبه‌ی له سۆران به كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی ئه‌رشیفی و دیكۆمێنتاری، یادی 44 ساڵه‌ی داستانی سماقولی و دوو شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی داستانه‌كه ده‌كرێته‌وه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 24ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشه‌نبیریی سۆران، له یادی 44 ساڵه‌ی داستانی سماقولی و شه‌هیدان (سه‌ید سه‌لیم و شینه‌ی بۆڵی ) پێشانگه‌یه‌كی ئه‌رشیفی وێنه‌و دیكۆمێنتاری ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و پێشانگه‌یه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیدان ئاماده‌كراوه، گوزارشته له 15 ساڵ خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی شه‌هید ( سه‌ید سه‌لیم).
داستانی سماقولی له 24ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵێ 1979، به‌رامبه‌ر به رژێمی ڕووخاوی به‌عس تۆماركرا، كه تێیدا هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی حزبی سۆسیالیستی ئه‌و كات ( سه‌ید سه‌لیم بێخاڵی و شینه‌ی بۆڵی ) پاش نه‌به‌ردییه‌كی قاره‌مانانه شه‌هید بوون. ( سه‌ید ڕێباز مسته‌فا بنه‌كاولی ) ئامۆزا‌و هاوڕێی سه‌ید سه‌لیم بریندار بوو.
له‌و داستانه ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی رژێمی به‌عس كوژران و زیانێكی زۆری پێگه‌یشت و له‌سه‌ر ئاستی كوردستان ده‌نگی دایه‌وه.