زاری كرمانجی-سۆران:
نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان كرد به‌بۆنه‌ی سەرکەوتنیان له به‌ستنی کۆنگرەی نۆیەمی یه‌كێتییه‌كه‌یان.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌شڵێ: یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تان ده‌بم بۆ یه‌كسانی و وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌كانیان و مسۆگه‌ریی به‌شداریی كارای ئافره‌تان له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی (نێچیرڤان بارزانی)یه:
سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی نۆیه‌م به گه‌رمی له سكرتێر و ئه‌ندامانی تازه‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان و ته‌واوی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوام.
هیوادارم یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان وه‌ك ڕێكخراوێكی پێشه‌نگ و زیندووی ئافره‌تان، به گوڕ و تینێكی زیاتره‌وه به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بێت له پاراستن و داكۆكیكردن له مافه‌كان و بره‌ودان به لێهاتوویی و تواناكانی ئافره‌تان له هه‌موو بواره‌كاندا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتیوانی خه‌بات و تێكۆشانی ئافره‌تان ده‌بم بۆ یه‌كسانی و وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌كانیان و مسۆگه‌ریی به‌شداریی كارای ئافره‌تان له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ ئه‌رک و ماندووبوونی به‌ڕێزان سکرتێر و ده‌سته‌ی پێشووی سکرتاریه‌تی یه‌کێتیی ئافره‌تانی کوردستان، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم
نێچیرڤان بارزانی
2023/12/23