لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا لە رۆژهەڵاتی ئاسیا نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ كاتی داخستن دابەزینی بەخۆوە بینی.
ئەمڕۆ 23-12-2023، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برنت بە 79 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، دوێنێ لە كاتی داخستنی بازاڕدا بە 79 دۆلار و 39 سەنت بوو.
نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمەریكی بە 73 دۆلار و 49 سەنتە، دوێنێ كاتی داخستن بە 73 دۆلار و 89 سەنت بوو.
پێشبینی دەكرێت بەهۆی گەشەكردنی ئابووری ئەمەریكا و مەترسی ئەمنی لەسەر ناردنی نەوت لە كەنداو دەریای سورەوە كە حوسییەكان رێگری دەكەن، ئەم هەفتەیە نرخی نەوت بەرزبێتەوە.