وەرزش ـ زاری کرمانجی:
دوێنێ شەممە لەسەر یاریگەی هەندرێن، هەردوو یانەی برایەتی پاڵەوانی جام و سیروانی نوێ پاڵەوانی خول، لە سەر بەدەستهێنانی جامی سوپەر بەیەک گەیشتن، و برایەتی نازناوەکەی بردەوە.
لەکاتی ئاسایی یارییدا هیچ کامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
بۆ دیاریکردنی براوە پەنابرایە بەر لێدانی یەکلایکەرەوە لە خاڵی سزا، سەرەنجام 4 بە 3 برایەتی بردیەوە و نازناوی دووەمی لەم وەرزە لە باوەش گرت.
هاوکات یانەکەی پایتەخت مێژوویەکی دیکەی نووسیوە، بەوەی تاکە یانەیە هەرسێ نازناوی خول، جام و سوپەری بەدەست هێنابێت.